میدیای پارتی: جۆ بایدن نامەیەكی تایبەتی بۆ مەسعود بارزانی ناردووە
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وێنە: ئەرشیف
ویستگەنیوز-
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەردانی چەند رۆژی رابردوی شاندی باڵای ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نامەیەکی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکایان بۆ " مەسعود بارزانی پێ بووە، کە نامه‌یه‌كی دۆستانه بوو".
سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، "شاندەكەی ئەمریكا كە سەردانی مەسعود بارزانیان كردبوو سڵاوی سه‌رۆك بایدنیان گه‌یانده مەسعود بارزانی و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش سه‌رۆك بایدن خۆی نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ مەسعود بارزانی ناردبوو، نامه‌یه‌كی دۆستانه بوو".
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه لەبارەی بوونی برێت مەکگۆرک لەشاندەکەدا باسی لەوەکردوە، ''مه‌كگۆرك ئاشنایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ عێراق و كوردستان هه‌یه و ئێستا به‌رپرسیاریه‌تیی له ئیداره‌ی بایدن هه‌یه، ڕاسته له كاتێكدا ڕه‌نگه بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌بووبێت، به‌ڵام دواجار ئێمه ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه بۆ دۆستایه‌تی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیدارەی نوێی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ویش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕو، "ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی له ئاستی سه‌ربازیدا هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وان له ئاستی سه‌ربازیدا زیاتر په‌یوه‌ندار بن به‌و بابه‌ته‌وه، ئه‌م شانده زیاتر له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی دیكه بوو، ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ولێر و به‌غدا بتوانن ئه‌و ڕێككه‌وتنانه جێبه‌جێ بكه‌ن تا بۆ شاییی ئه‌منی له ناوچه‌كه دروست نه‌بێت كه به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و ڕێككه‌وتنانه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه".
PM:11:02:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 10528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت