وەزارەتی نەوتی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی رادەستی حکومەتی ناوه‌ندى نەکردووە


وێستگه‌ نیوز-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا بەپێی بودجە و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرێم هیچ داهاتێکی رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی نەکردووە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە داهاتێک یان بڕە نەوتێکی رادەست نەکردووە، وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە.

عاسم جیهاد ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، حکومەتی عێراق رەخنەکانی خۆی لەبارەی چەند بڕگەیەکی بودجەوە پێشکەش کردووە، ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە زیانی گەورەی پێگەیاندوون.

پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە 12.67% دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.


AM:11:30:05/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت