وەزارەتی نەوتی عێراق: دوو بیرە نەوت لە کەرکووک تەقێندرانەوە
وێستگه نیوز-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدهگهیهنێت، لە "پەلامارێکی تیرۆریستی"دا دوو بیرە نەوت لە کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکووک تەقێندرانەوە، تاوەکو ئێستاش ئاگری یەکێک لە بیرەکان کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیهندراوێکی لەبارەی هێرشی سەر بیرە نەوتییەکانی کەرکووک بڵاوکردەوە و رایگهیاند، لە "پەلامارێکی تیرۆریستی"دا دوو بیرە نەوت لە کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکووک تەقێندرانەوە، تاوەکو ئێستاش ئاگری یەکێک لە بیرەکان کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژه بهوهشدهكات، بیرە نەوتییەکانی 183 و 177 لە کێڵگەی بای حەسەن تەقێندرانەوە
بەپێی زانیارییەکان پاسەوانانی بیرەنەوتەکان رووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و پۆلیسێکیش برینداربووە. ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە ناوی شوکر مەحموود تەهایە، بریندارەکەش ناوی موعەزەز عەلی حوسێنە هەردووکیان خەڵکی گوندی بای حەسەنن.
بای حەسەن بە دووری پێنج کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشووری قەزای دوبز پێشتریش لە مانگی رابردوودا دووجار هێرشکراوەتە سەری.
AM:11:15:05/05/2021
ئهم بابهته 3652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت