بزوتنهوهى گۆڕان: لەم قۆناغەدا دەمانەوێت خەڵک لە خۆمان رازیکەین و ببینە نمونەیەکی جوان
وێستگه نیوز-
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدهگهیهنێت، ئێمە لەگەڵ دەستورتێکداین کە شەفاف بێت و یاسا تیایدا سەروەر بێت، ئاماژه بهوهشدهكات لەم قۆناغەدا دەمانەوێت خەڵک لە خۆمان رازیکەین و ببینە نمونەیەکی جوان.
دلێرعەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرهیهكى رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە بە سەرۆکایەتی هەرێممان وتووە لەگەڵ فراوانی ئازادییەکانداین و مافی چالاکوان و رۆژنامەنوس زیاتر بپارێزرێت."
باسی لەوەشکردووە، "کاری لە پێشینەی ئێمە موچە و کۆتایهێنانە بە لێبڕینی موچە و ئێمە لەگەڵ چاکسازیداین و دەمانەوێت لەم قۆناغەدا خەڵکی خۆمان لە خۆمان رازیکەین و ببینە نمونەیەکی جوان."
بزوتنەوی گۆڕان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لەگەڵ یەکێتیدا هاوپەیمانێتییەکی پێکهێناوە.
PM:01:38:04/05/2021
ئهم بابهته 4384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت