پارێزگاری موسەنا پاداشتی بۆ زانیاریدان لە هەڵاتوانی زیندانی هیلال ڕاگەیاند

‌دیمەنێک لە زیندانیکراوان لە عێراق

وێستگە نیوز-

دەسەڵاتدارانی عێراق هەڵاتنی 21 زیندانیکراو ڕادەگەیەنن، کە لەسەر تاوانەکانی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرابوون.


لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی دەسەڵاتدارانی عێراقدا نوسراوە، "ئەو زیندانیکراوانە لە زیندانێکی باشوری عێراقدا هەڵاتوون" و دەسەڵاتداران تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، توانیویانە 10 کەس لەوانەی لە گرتوخانەی بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی هیلال لە پارێزگای موسەنا هەڵاتوون دەستگیربکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە "وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی داوە تا ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر لە بەرامبەر ئەوانەی کەمتەرخەمن لەم ڕووداوەدا و دواتریش بدرێنە دادگا."

پارێزگاری موسەنا "پاداشتێکی دارایی" داناوە بۆ هەر کەسێک ئەو زانیاری لەسەر ئەو هەڵاتووانە بدات و هێزەکانی پۆلیسیش داوای یارمەتی و کۆمەکیان لە عەشرەتەکانی ناوچەکە کردووە تا یارمەتییان بدەن لە دۆزینەوەیان.


PM:09:45:02/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت