رێكخراوی ههنگاو: چوار رۆژه پێشمهرگهیهكی كۆمهڵه له سلێمانی بێ سهرو شوێنه
سمکۆ بەنەفشی
وێستگه نیوز ـ
پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێران، لە رۆژی سێشەمەوە لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی "سمکۆ بەنەفشی" تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی سنە، لە رۆژی سێشەمە 13ی نیسانی 2021، لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێن بووە و هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووه، کە سمکۆ بەنەفشی رۆژی سێشەمە بە ئۆتۆمبێلێکی حزبی چوهتە دەرەوەی بنکەکانی ئەو حزبە لە نزیک سلێمانی و بێ سەروشوێن بووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتیشی: "ئەو ئۆتۆمبێلە کە سمکۆ پێی چوهتە دەرەوەی بنکەکانی کۆمەڵە هەر ئەو رۆژە لە نزیکی (بهنزینخانەی سارا) دۆزراوەتەوە کە هیچ ئاسەوارێکی رووداوی هاتوچۆ یان رووداوێکی دیکەی پێوە نەبووە".
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە بێ سەروشوێن بوونی سمکۆ بەنەفشی تا ئیستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە.
ئەندامێکی ئەو حزبە بە هەنگاوی راگەیاند: کە کۆمەڵە چاوەڕیی وهڵامی ئیدارەی ئاسایشی سلێمانییە بۆیە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەمبارەوە نەداوە.
PM:11:26:16/04/2021
ئهم بابهته 3732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت