ئەمریکا.. لەرووداوێکی تەقەکردندا 8 کەس کوژران

‌شوێنی رووداوەکە

وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەناو کۆگایەکی کۆمپانیای FedEx لە ویلایەتی ئیندیانا رووداوێکی تەقەکردنی "هەڕەمەکی" روویداوە و لەئەنجامدا 8 کەس کوژران.

پۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە  شاری ئیندیاناپۆلیس لەنزیک کۆمپانیای فێدێکس تایبەت بە گەیاندنی کاڵاکان رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمی روویداوە و بەهۆیەوە 8 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە، هەروەها دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانیش هێرشکارەکە خۆی کوشتوە و لەئێستادا بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و پۆلیس هیچ زانیارییەکیشی سەبارەت بە هێرشبەرەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.




AM:10:39:16/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت