دیلان غه‌فور: مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام...
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه "وه‌زیری دارایی عێراق وتوویه‌تی ئه‌م مانگه مووچه‌ی هه‌رێم ده‌نێرن، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كرد.
دیلان غه‌فور ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ فالح ساری وه‌زیری دارایی عێراق، رایگه‌یاند كه:
*وه‌زیری دارایی عێراق وتی مووچه‌ی ئه‌م مانگه خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كرد.
*بۆ مووچه‌ی مانگی ئاینده كارنامه‌یه‌ك هه‌یه كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رزی كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه پێویستیان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌یه.
*مانگی پێشوو وه‌زیر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مووچه‌ی ناردووه، چونكه ئه‌و بڕگانه‌ی كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا (له رێككه‌وتنی دارایی نێوان هه‌ولێرو به‌غداده) هه‌ن، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراون.
*یه‌كێك له‌وانه بڕی (120 ملیار) دیناری داهاتی نانه‌وتییه كه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و بڕه بدات، ئه‌مه پێویسته هه‌موار بكرێت و بڕێكی چه‌سپاو نه‌بێت، جگه له‌مه له عێراقیش كورتهێنانێكی زۆر هه‌یه و نه‌ختینه‌ش كه‌مه.
دوێنێ شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی وت كه:
*ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیم كرد به به‌رپرسێكی وه‌زارتی دارایی و وتی سبه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت.
*ئه‌مڕۆ 6ی مانگه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش غه‌دره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه لێیان ده‌كرێت.
*تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
*ئه‌وه یه‌كه‌مجاره بگه‌ینه 6ی مانگ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبێت.
*وه‌زیری دارایی عێراق وتویه‌تی با مووچه‌ی هه‌رێم بنێرم ئه‌وكاته مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌م.
PM:04:13:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت