به‌غدا ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 كرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ی ته‌مموزی 2026) ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ مانگی تهمموز ده‌كات.
حوسام عه‌بدولستار، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: " ده‌سته‌ی خانه‌نشینی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی ژمێریاری، خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ مانگی ته‌مموزی 2026 راده‌گه‌یه‌نێت".
داواشی له خانه‌نشینه‌كان كرد كه "هه‌ركات نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشت سه‌ردانی بانكه‌كان و شوێنه‌كانی پاره‌دان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان".
PM:04:35:01/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت