به‌ڕێوه‌به‌ری سۆمۆ: به‌غدا قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان لای حكومه‌تی هه‌رێم ناگرێته ئه‌ستۆ
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له رێكه‌وتنی سێقۆڵی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، حكومه‌تی عێراق دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌سه‌ر به‌شی عێراق له رێكخراوی ئۆپك هه‌ژمار ده‌كرێت".
عه‌لی نزار شه‌تری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع) وتی: "عێراق به ته‌واوی پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئۆپێك و وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت سه‌باره‌ت به بڕی به‌رهه‌مهێنان ئه‌نجامی داوه".
روونیشیكرده‌وه كه "به‌پێی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی، ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم له سه‌رجه‌م كێڵگه‌كان ده‌خرێته ناو چوارچێوه‌ی هه‌نارده‌كردن و به‌كارهێنانی ناوخۆ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان له پشكی ئۆپێكی عێراقدا جێگیركراوه، هه‌ربۆیه جیاوازییه‌كه كه‌م ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی له به‌كارهێنانی ناوخۆییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌نارده‌كردن له‌رێی سۆمۆوه".
وتیشی: "به‌كارهێنانی ناوخۆیی نزیكه‌ی (50)هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا، له‌كاتێكدا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی ئێستا نزیكه‌ی (190)هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن پێده‌چێت ئه‌مه زیاتر بێت، چونكه وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و به‌م شێوه‌یه قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن زیاد ده‌كات".
عه‌لی نزار راشیگه‌یاندووه كه "له رێككه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و كۆمپانیا بیانییه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌ك باس ئه‌وه‌ی تیادانییه حكومه‌تی فیدراڵی قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌لای حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌ستۆ بگرێت".
PM:10:38:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت