بەهای دۆلار کەمێک دابەزی


وێستگەنیوز_

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 141 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو، 100 دۆلار بە 141 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی دراوەکان هەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابووری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.


PM:05:28:26/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 3220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت