بڕیاری لێبڕینی مووچە سەرجەم فەرمانبەران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە


وێستگەنیوز-

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کارا کراوە و ئەم مانگە سەرجەم فەرمانبەران لە مووچە بنەڕەتییەکانیان دەبڕدرێت.


بەپێی بڕیاری 281ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندکراوە، بە رێژەی لە %1 لێبرین لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، ئەم بڕیارەش بۆ مووچەی مانگی پێنج سەرجەم فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دەگرێتەوە.

پێشتر ئەم بڕیارە تەنها بەشێک لە فەرمانبەرانی گرتبوەوە، بەڵام لە مووچەی ئەم مانگەوە سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە.


AM:11:23:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 5576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت