سه‌رچاوه‌یه‌ك: وه‌زیری دارایی لیستی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی گه‌ڕانده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئازاری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌زیری دارایی عێراق لیستی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وردبینی.
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێت: "ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی گه‌ڕانده‌وه بۆ وردبینی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هۆكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لیسته‌كه ئه‌وه‌یه كه "وه‌زیری دارایی تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات ته‌رخانكراوه، بۆیه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 11ی ئاداره، ، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی شوباتی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
له 2024یشدا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی كۆتا مانگی دابه‌ش نه‌كرد، له 2023شدا به‌هه‌مانشێوه مووچی سێ مانگی كۆتایی دابه‌ش نه‌كرد، سه‌ره‌ڕای ده‌یان مووچه‌ی ساڵانی پێشتر.
PM:02:21:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت