ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، بە وەفدی ئێرانیان وتوە، کە سەرۆک ترەمپ پێیوایە واشنتۆن مافی ئەوەی هەیە تاران بە تەواوی لەو هەنگاوە رابگرێت.
ویتکۆف ئەوەشی خستەوەتەڕوو، کە ئێرانییەکان پێشنیازێکی ئەمریکایان بۆ راگرتنی پیتاندن بۆ ماوەی 10ساڵ لە بەرانبەر دابینکردنی تێچوی سووتەمەنییەکەدا بە توندی رەتکردووەتەوە.
ناوبراو دەشڵێت؛ ئەم رەتکردنەوەیە وای کرد ئەوان بگەنە ئەو بڕوایەی، کە ئامانجی تاران لە پیتاندن تەنها بۆ مەبەستی سەربازی و پڕچەککردنە.
ویتکۆف، ئەوەشی بۆ فۆکس نیوز، ئاشکراکردوە، کە لایەنی ئێرانی لە گفتوگۆکاندا بە راشکاوانە وتویانە، کە خاوەنی 460 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراون بە رێژەی