دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی، بانكی ناوه‌ندی عێراق پێنج بانك سزا ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكی، بانكی ناوه‌ندی عێراق پێنج بانك سزا ده‌دات و مامه‌ڵه‌كردنی دۆلاریان لێ قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له دوبه‌ی، بانكی ناوه‌ندیی عێراق مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له پێنج بانكی دیكه‌ی ناوخۆیی قه‌ده‌غه ده‌كات.
رۆیته‌رز له‌زاری دوو سه‌رچاوه‌ی باڵای عێراقه‌وه ده‌ڵێت كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی له پێنج بانكی دیكه‌ی ناوخۆیی قه‌ده‌غه ده‌كات، له‌كاتێكدا پێشتر مامه‌ڵه‌ی دۆلاری له هه‌شت بانكی ناوخۆیی قه‌ده‌غه كردبوو.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌نجینه و یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا له شاری دوبه‌ی دێت.
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق و سزادانی ئه‌و پێنج بانكه، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و قاچاخچێتی دۆلار و پێشێلكارییه‌كانی دیكه‌دایه.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئه‌و پێنج بانكه‌ی كه سزادراون بریتین له، بانكی موشریقی عه‌ره‌بی ئیسلامی، بانكی یه‌كگرتو بۆ وه‌به‌رهێنان، بانكی سه‌نه‌می ئیسلامی، بانكی میسكی ئیسلامی و بانكی ئه‌مینی عێراقی ئیسلامی.
PM:07:59:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت