دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، مووچە دەبێتە 30 رۆژ جارێک؟ شاخه‌وان عه‌بدوڵا: به ته‌ئكید
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه توانرا ده‌نگ بدرێت له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2025 و جارێكی دیكه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌مه‌ودوا مووچه له هه‌رێم ده‌بێته 30 رۆژ جارێك.
پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی 2025 هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه و جارێكی دیكه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌مو ئه‌و بیانووانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه هه‌بوو له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، نامێنن".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "به‌پێی هه‌مواره‌كه، نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)وه ده‌فرۆشرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ هه‌مواره‌كه‌دا نه‌بوون و له‌ناو دانیشتنه‌كه‌دا ویستیان پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی تێپه‌ڕێنن كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری-یه‌وه و سه‌حب كراوه‌ته‌وه و زیاتر كێشه‌ی ناوخۆی شیعه‌كان بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌وانیش قایل بوون و ده‌نگیان به هه‌مواره‌كه دا".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌پێی هه‌مواره‌كه هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ناوی مووچه نامێنێت، و جیا له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم لێی سوودمه‌نده، حكومه‌تی ئیتیحادی-ش داهاتێكی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌وتی هه‌رێم به نرخی فه‌رمی هه‌نارده ده‌كرێت و داهاتێكی باشی بۆ حكومه‌ت ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پرۆژه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ره‌وانه ده‌كرێته‌وه بۆ حكومه‌ت و له رۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاوده‌كرێته‌وه تا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌كه‌دا كه ئایا دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە دەبێتە 30 رۆژ جارێک و كێشه‌ی مووچه نامێنێت، شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی: "به ته‌ئكید".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند كه "وه‌فدی وتووێژكاری هه‌رێم زۆر به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه ئه‌م پرۆژه‌یه تێپه‌ڕێت، چونكه هه‌ممهه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌هێز ده‌كات، هه‌م رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌باته قۆناغێكی باشتر. ئه‌م هه‌مواره و كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه مووچه نه‌بێته هه‌واڵ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران وتی: ئه‌مساڵ وه‌كو پار نابێت".
PM:04:12:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت