ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له هه‌رێم مووچه دابه‌ش ناكرێت
وێستگه‌نیوز-
پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه وتی سبه‌ی و دوو سبەی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ناكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له به‌غدا وتی: "له سبه‌ی و دووسبه‌یه‌وه خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات".
به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، به‌هۆی گۆڕانكاری له لیستی مووچه‌خۆراندا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه به وێستگه گه‌یشتووه، دوای لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی هه‌رێم، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه مه‌ڵبه‌ندیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ ژمێریاره‌كانیان سه‌ردانی گه‌نجینه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی مانگی 1ی 2025 و دووباره چاككردنه‌وه‌ی.
وێستگه زانیویه‌تی كه ده‌بێت جارێكی تر ده‌ستكاری لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت و گۆڕانكاری تێدا بكرێت و ئاماریش ده‌بێت بگۆڕدرێت.
به‌وشێوه‌یه‌ش بێت فه‌رمانگه‌كان ناتوانن به‌و خێراییه گۆڕانكاری له لیستی مووچه‌دا بكه‌ن و سبه‌ی و دوو سبه‌ی مووچه دابه‌ش بكرێت و له باشترین حاڵه‌تدا دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، مه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ژمێریاری رۆژانه 24 كاتژمێر ده‌وام بكه‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری دارایی هه‌رێم كه وتی سبه‌ی و دووسبه‌ی مووچه دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ دروستكردنی كاریگه‌رییه له‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو و خۆپیشانده‌ران تا كۆتایی به ناڕه‌زاییه‌كانیان بهێنن.
PM:07:03:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 13208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت