وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ كۆده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی ئه‌مساڵی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆببنه‌وه‌.


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ،  هه‌ینی، 31ی كانوونی دووه‌می 2025، به‌ سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و عێراق بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌بن و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و ئاسته‌نگه‌كان بكه‌ن.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان كۆبۆوه‌ به‌ ئامانجی‌ تاووتوێكردنی پرسی هه‌مواری ماده‌ی 12ی یاسای بودجه‌ بوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.   

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی باسی گرنگیی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق پشتگیریی ئه‌و بڕگه‌یه‌ ده‌كات و داوا ده‌كات فراكسیۆنه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه‌، تاوه‌كو ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان پاڵپشتی داواكارییه‌كه‌ی سودانییان كردووه‌ و پشتگیریی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ كردووه‌.


AM:09:59:31/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت