نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامی دا بە دابەزینەکانی سێ رۆژی رابردووی خۆی و بەپێی شارەزایان، دانانی پێناسی گومرکی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر چەندین هاوبەشی بازرگانی، هۆکاری دابەزینەکەیە، بەوپێیەی دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو کاڵایە.
نەوتی خاوی برێنت 23 سەنتی دیکە دابەزی و بە 78 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمریكی 28 سەنت دابەزی و بە 75 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:33:23/01/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت