نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	هه‌رچه‌نده تا ئێستا مووچه‌ی مانگی پێشووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دراوه، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بێده‌نگن و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كوردیش بڕیاریاندا سه‌ردانی دادگای باڵای فیدراڵی و وه‌زیری دارایی بكه‌ن، ئه‌ویش ئاماده نییه هیچ لێدوانێك له‌وباره‌وه بدات.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و سۆزان مه‌نسور په‌رله‌مانتاری عێراق و د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوینه‌وه له‌باره‌ی كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه و كێشه‌ی كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی مانه‌فێستی گومرگی هه‌رێم.
كاروان یاروه‌یس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌باره‌ی هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بڕیاردرا كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان سه‌ردانی دادگای باڵای فیدرالی و وه‌زیری دارایی فیدراڵی بكرێ و بۆ كێشه‌ی مانه‌فێستی گومرگ و كارگه‌كانی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران قسه بكرێ".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی كورد له به‌غدا هه‌وڵیاندا لێدوان له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق وه‌ربگرن سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه لێدوان بدات و ته‌نها ده‌ستی به‌رزكرده‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر پرسه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم قسه ناكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ 25ی تشرینی دووه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م"ی ئه‌م ساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
 ساڵی پاریش مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كرا. 
        
        
PM:09:30:24/11/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									14628
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت