ئەمرۆ زیاتر لە 284 ملیۆن دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە خراوەتە بازاڕەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی 11ـی 2024، بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 284 ملیۆن و 547 هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. کە لەو بڕەش 10 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە کاش بووە.
بازارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە دۆخێکی ناسەقامگیردان، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق و گرووپە چەکدارەکانەوەیە.
شارەزایانی ئابووری عێراقیش دەڵێن: لە ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەهای 100 دۆلار بۆ نزیکەی 160 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە، ئەوەش زیانێکی گەورە بە ئابووری عێراق و هاوڵاتیان و بازرگانان دەگەیەنێت.
هاوکات، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "عێراق پەلکێشی جەنگ بکرێت، ئابوورییەکەی پەکی دەکەوێت چونکە تەنها پشتی بە نەوت بەستووە."
PM:05:17:24/11/2024
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت