تا دێت نرخی زێڕ بەرزتر دەبێتەوە


وێستگەنیوز_

بەیانیی ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 31 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتەوە 2 هەزار و 700 دۆلار. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21ـیش گەیشتەوە 580 هەزار دینار.
  
لە بەرەبەیانیی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە کاتێک بازاڕەکان کرانەوە، واتە لە 5 رۆژی رابردوودا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 150 دۆلار بەرزبووەتەوە.
  
بەپێی سەندیکای زێڕنگەرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا نرخی فرۆشتنی زێڕ بەم شێوەیەیە کە ئەم نرخەی ئەمڕۆ، بەرزترینە لە دوو هەفتەی رابردوودا.
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 663 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 607 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 580 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 497 هەزار دینارە

فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ زێڕ زیادکردووە، ئەوەش هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی.


PM:04:38:22/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت