فازڵ نه‌بی: ئه‌نجامی سه‌رژمێری ده‌بێته بنه‌ما بۆ داڕشتنه‌وه‌ی بودجه‌ی عێراق
وێستگه‌نیوز-
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌نجامی سه‌رژمێری گشتی له عێراق ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی بودجه‌ی وڵات، بۆیه گه‌ر رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 12.67 كه‌متر بێت ئه‌وكات پشكه بودجه‌ی هه‌رێمیش كه‌م ده‌كرێته‌وه.
فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه "له یاسای بودجه‌ی عێراقدا له ساڵی 2005، ئه‌وكات ڕێژه‌ی 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان دانرا، ئاماژه‌به‌وه‌كرابوو ئه‌م بڕه بودجه‌یه تا ئه‌وكاته‌یه كه سه‌رژمێری گشتی له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، گه‌ر رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌متربوو بودجه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه و زیاتریش بوو زیاد ده‌كرێت".
پێشتر رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی عێراق وه‌كو پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرابوو، به‌ڵام دواتر پشكه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ 12.67 كه‌مكرایه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامی سه‌رژمێری گشتی رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم روونبكاته‌وه.
فازڵ نه‌بی ده‌ڵێت،"سه‌رژمێری ده‌ریده‌خات رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا چه‌ندی رێژه‌ی دانیشتوانی عێراقه، بۆیه ئه‌نجامی سه‌رژمێری ده‌بێته بنه‌ما بۆ داڕشتنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق".
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، 20 ی مانگی 11 ی 2024، پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له عێراق ئه‌نجام بدرێت و لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری له 18 كه‌س پێكهاتووه، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و پلان دانانی هه‌رێم ئه‌ندامن له لیژنه‌كه‌دا.
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند،"یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی بۆ ئه‌وه‌یه بكرێته بنه‌مای داڕشتنه‌وه‌ی بودجه، بۆیه ئه‌نجامی سه‌رژمێری كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌متربێت له 12.67 و پشكه بودجه‌ی هه‌رێم له دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی كه‌م بكرێته‌وه.
فازڵ نه‌بی ده‌ڵێت: "گرفتی گه‌وره ئه‌وه‌یه دانیشتوانی خوارووی عێراق وه‌چه زۆر ده‌خه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا دانیشتوانی هه‌رێم چاو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و پێیانوایه وه‌چه خستنه‌وه‌ی زۆر قورسه".
وتیشی: "هه‌رچه‌نده ترس هه‌یه له‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌متر بێت له 12.67، به‌ڵام پێموایه رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم له‌و ژماره‌یه زیاتره. به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 13.9ی كۆی دانیشتوانی عێراقه".
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ساڵی 2023 بڕی 470 ملیار دیناری بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی په‌سه‌ند كرد، به‌و پێیه‌ی سه‌رژمێری گشتی رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان ده‌رده‌خات و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كرێته بنه‌مای ته‌رخانكردنی بودجه بۆ ناوچه جیاجیاكانی عێراق.
PM:06:38:19/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت