بڕیارێكی‌ نوێ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ لێخۆشبوون له‌ قه‌رز


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان میكانیزمی لێخۆشبوون له‌ قه‌رزی بچووكی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ لێخۆشبوون له‌ سه‌دا 20ی كۆی گشتیی به‌ركه‌وته‌كانی قه‌رزی نه‌گه‌ڕاوه‌ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 19ی‌ تشرینی‌ دووه‌می 2024، ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی "لێخۆشبوون له‌ پرۆژه‌ی پێدانی قه‌رزی بچووك" ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ كرد.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی و ئابووریی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ لێخۆشبوون له‌ سه‌دا 20ی قه‌رزی بچووك ده‌كرێت به‌مشێوانه‌:
 

1.  لێخۆشبوون له‌ سه‌دا 20ـی كۆی گشتیی به‌ركه‌وته‌كانی قه‌رزی نه‌گه‌ڕاوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی پێدانی قه‌رزی بچووك ده‌بێت.

2.  دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌بێت و قه‌رزار سه‌رپشكه‌ به‌ یه‌ك گوژمه‌، یانیش به‌ شه‌ش پشكی یه‌كسان قه‌رزه‌كه‌ بی داته‌وه‌.


PM:02:39:19/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت