نرخی زێر بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی
بازارەکانی ئاسیا نرخی زێر، بە نزیکەیی 20 دۆلار بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێر بە
2587 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی
تشرینی دووەمی 2024، لە دوای کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا، نرخی زێر لە چاو هەفتەی
رابردوودا بە نزیکەیی 20 دۆلار بەرزبووەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێر بە 2587 دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ییپ جون رۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری "IG"رایگەیاند،
"هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەمڕۆدا، دەگەڕێتەوە بۆ نرخی کانزای زەرد لە هەفتەی
رابردوو کە دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی."
ییپ جون رۆنگ پێشبینی
دەکات، "ئەگەر بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوە
بووەستێت، ئەگەری هەیە نرخی
زێڕ زیاتر بەرزببێتەوە."
AM:09:40:18/11/2024
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت