وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: نزیكه‌ی 75 ملیار دینارمان راده‌ستی به‌غدا كرد
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 75 ملیار دیناری وه‌ك داهاتی نانه‌وتی مانگی نیسان راده‌ستی به‌غدا كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1ی ئابی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شی به‌غدا له داهاتی نانه‌وتییان بۆ مانگی نیسان خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت كه "بڕی 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركاریی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق".
پێشتر و له 30ی حوزه‌یرانی 2024 وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه‌بڕی 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هه‌زار دیناریان خسته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
ناردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كاتێكدایه كه به‌غدا داوای ته‌واوی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
پێشتر ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق له نووسراوێكدا جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه "داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو نیسانی 2024 به گوێره‌ی خشته‌ی داهاته‌كان كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نێردراوه، 1 تریلیۆن و 646 ملیار و 444 ملیۆن و 905 هه‌زار و 586 دینار بووه".
PM:06:48:01/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت