نرخی نه‌وت دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ بینی


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنێت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ خوار 82 دۆلار دابه‌زی.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 24ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نزمبوه‌وه‌ بۆ 81 دۆلار و 25 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 82 دۆلار و 32 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبوه‌وه‌ بۆ 77 دۆلار و 20 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 78 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی كرا.

هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی جارێكی دیكه‌ رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌وه‌ دوو هه‌زار و 414 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 391 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:31:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت