وهزارهتی نهوتی عێراق: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 105 بیری نەوتمان هەڵکەندوە
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 105 بیری نەوتیان هەڵکەندوە و نۆژەنکردوەتەوە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق لە رێگەی کارمەندانی خۆماڵییەوە 105 بیری نەوتیان هەڵکەندووە و چاککردووەتەوە، بەمنزیکانەش دەست بە هەڵکەندنی دەیان بیری دیکە دەکرێت".
عاسم جیهاد، باسی لهوهشكرد: لە ماوەکانی داهاتوودا ژمارەیەک بیر لە کێڵگە نەوتییەکانی باکوور، ناوەڕاست، باشووری عێراق بۆ بەرژەوەندیی ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان کردووە و بەپێی سرووشتی گرێبەستەکان، هەڵدەکەنرێت.
پێشتریش حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاندبوو، بەنیازن لەداهاتوویەکی نزیکدا لە رێگەی رووپێوییەوە ئامارەکانی یەدەگی نەوتیی عێراق بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزبکەنەوە.
AM:10:06:23/07/2024
ئهم بابهته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت