نرخی نه‌وت جارێكی دیكه‌ نزم بوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنێت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ كه‌مێك نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ خوار 83 دۆلار دابه‌زی.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 23ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 82 دۆلار و 32 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 391 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 404 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:51:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت