دارایی عێراق ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت كرد


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.


ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ته‌مموزی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە نوێنەرانی وەزارەتەکان دەکەن سەردانی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بکەن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموز.

هاوکات سەبارەت بە مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم، رۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوتی هەرێم گەیشتە بەغدا، دواى تەواوبوونی وردبینى لە لیستی مووچەدا، پارەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران رەوانەی هەرێم دەکرێت.


AM:11:44:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت