نرخی نه‌وت به‌رانبه‌ر به‌ دوێنێ كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنێت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ كه‌مێك روویان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، هاوكات نرخی زێڕیش به‌رزبوه‌ته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 22ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 83 دۆلار و پێنج سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 82 دۆلار و 58 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 79 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 78 دۆلار و 60 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 404 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 400 دۆلار بوو.


AM:08:31:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت