بانكی ناوه‌ندی عێراق سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی‌ دراودا ده‌سه‌پێنێت


وێستگه‌نیوز-
بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ بڕی 43 ملیار دینار سزای دارایی به‌سه‌ر بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردندا ده‌سه‌پێنێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و سزا داراییه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ غه‌یره‌ بانكییه‌كان (كۆمپانیاكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو)دا سه‌پێندراوه‌، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 43 ملیار دیناری عێراقی بووه‌.

خشته‌یه‌كی بانكی، ئه‌و سزا داراییانه‌ "غه‌رامانه‌"ی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا ده‌رده‌خات كه‌ به‌سه‌ر بانك و كۆمپانیا داراییه‌كان سه‌پێنراون و له‌ نیسانی ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ تا كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو و بڕی 43 ملیار و 465 ملیۆن و 532 هه‌زار و 931 دینار بووه‌.

له‌ خشته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌  "غه‌رامه‌كردنه‌كان 102 سزای كارگێڕی بۆ ئه‌و بانكانه‌ و دامه‌زراوه‌ غه‌یره‌ بانكییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه‌ له‌ نێوان هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ و ماوه‌ پێداندا دابه‌شكراون".

له‌ خشته‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ "له‌ مانگی ئایاردا زۆرترین سزای دارایی به‌سه‌ر بانك و دامه‌زراوه‌ ناداراییه‌كان سه‌پێندراوه‌ كه‌ 34 ملیار و 2 ملیۆن و 141 هه‌زار و 100 دینار بووه‌، له‌گه‌ڵ سزای كارگێڕی به‌ بڕی 42 سزا، له‌كاتێكدا مانگی حوزه‌یران كه‌مترین غه‌رامه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌  بڕی 2 ملیار و 829 ملیۆن و 157 هه‌زار و 288 دینار بووه‌”.

له‌ خشته‌كه‌دا ناوی ئه‌و بانكانه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ غه‌رامه‌ و سزای كارگێڕییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ بۆرسه‌ی عێراق ره‌خنه‌ی له‌ زیادكردنی غه‌رامه‌كردنی بانكه‌كان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر قازانجی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ پشكی ئه‌و بانكانه‌دا ده‌بێت.


PM:05:27:21/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت