وه‌زاره‌تی دارایی: لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كراو لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌ هاوتاكراوی ره‌وانه‌ كراوه‌.


وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 21ی ته‌مموزی 2024، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمه‌وه‌ رادەستی بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو رەوانە کراوە.

مانگی رابردوو لە رۆژی 29ـی حوزەیران لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازییەوە، لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و دوای پێنج رۆژ و لە رۆژی چواری تەمووز بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

رۆژی حەوتی تەمموزی 2024 بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، بەڵام بەهۆی بوونی گرفت لە لیستی مووچەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی کارەبا، هێشتا فەرمانبەرانی ئەو دوو دامەزراوەیە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.


AM:11:18:21/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت