نرخی نه‌وت و زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو نزمبوونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو نزمبوونه‌وه‌، به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت نزیكه‌ی‌ دوو دۆلار دابه‌زی‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 20ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 82 دۆلار و 63 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 84 دۆلار و 61 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 80 دۆلار و 13 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام دوێنێ به‌ 81 دۆلار و 21 سه‌نت بووه‌.

هه‌رچی نرخی زێڕه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ نزمبووه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 400 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 420 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:25:20/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت