وه‌زاره‌تی دارایی: شاندی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌بواری باج ڕێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ل شاندی حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌بواری باج رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: "ده‌بێته كارئاسانی بۆ ئه‌و كارگه‌و كۆمپانیا و بانكانه‌ی له هه‌رێم و عێراق كارده‌كه‌ن".
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای سه‌ردانی لیژنه‌ی باڵای ڕێكخستنه‌وه‌ی باج له حكومه‌تی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و دكتۆر كه‌مال ته‌یب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باج و خانوبه‌ره‌ی میری و به‌ختیار حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌بواری باج گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌بێته كارئاسانی بۆ ئه‌و كارگه‌و كۆمپانیا‌و بانكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كارده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌یه كه شاندی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم له‌سه‌ر رێككه‌وتوون:
١- داننان به‌پاكانه‌ی باجی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه كه‌پێشتر هیچ بایه‌خێكیان بۆ دانه‌ده‌نا.
٢- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كارگه‌كانی كوردستان ، كه پێشتر داوای باجیان لێ ده‌كردن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناوچه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق ساغ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و كارگانه‌ی له‌كوردستانن ده‌بێت باجی داهاته‌كانیشیان له‌كوردستان بده‌ن.
٣- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێدانی سوته‌مه‌نی بۆ كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌نرخی هاندراو كه‌ماوه‌یه‌كه پێدانی سوته‌مه‌نیان به‌و كارگانه ڕاگرتووه به‌بیانوی نه‌دانی باج به‌حكومه‌تی فیدراڵی.
٤- ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی ڕێكارو ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی باج كرا به میكانیزمی هاوبه‌ش.
٥- هه‌ردولا له‌سه‌ر بانكه‌كان ڕێكه‌وتن كه باره‌گای سه‌ره‌كی بانكه‌كه بكرێته بنه‌ما بۆ وه‌رگرتنی باج.
٦- هه‌رولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی پێویست و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگری كردن له خۆدزینه‌وه له‌باج.
PM:08:38:18/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت