نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 85 دۆلار


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی،  هاوكات نرخی زێڕیش له‌ به‌رزبونه‌وه‌دای به‌رده‌وامدایه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 85 دۆلار و 41 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 83 دۆلار و 64 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 81 دۆلار و 86 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 79 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هه‌رچی نرخی زێڕیشه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 469 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 467  دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


AM:08:31:18/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت