ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تا كۆتایی ئهمساڵ مووچهی فهرمانبهران دهستهبهر كراوه
وێستگهنیوزـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەتیدەکاتەوە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی حکومەتی فیدراڵی، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە بێت و رایگهیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەستەبەر کراوە.
حسێن موئەنەس، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاندووە، "دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەت، بەهۆی رێوشوێنە کارگێڕییەکانی وەزارەتی داراییەوەیە نەوەک کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەستەبەرکراوە، هیچ کێشەیەک لەوبارەیەوە نابێت".
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق، نیگەرانی فەرمانبەرانی لێکەوتووەتەوە و مەترسی ئەوەیان هەیە، ئەم کێشەیە لە مانگەکانی داهاتووشدا دووبارە ببێتەوە.
AM:10:04:15/07/2024
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت