بانکی رەشید: دەست دەکەین بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی


وێستگه‌نیوزـ

بانکی رەشید رایگەیاند، لە سبەینێ دووشەممەوە 15ـی تەمموزی 2024، دەست دەکەن بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی.


بانکی رەشید دەستپێکردنی فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لە سبەینێوە لە زۆربەی لقەکانیان دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەکەن بەو توێژە.

باسی لەوەش کرد، بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەست بە فرۆشتنی دۆلار بەو توێژە دەکەن و هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە گەشتیاران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق رایگەیاندبوو، رەنگە هەفتەی داهاتوو میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکان بە فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانیشەوە بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانی بانکی ناوەندی دەست پێ بکات، کە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی دۆلار لە بازاڕی دراوەکان.

باسی لەوەش کرد، بانکە حکومییەکان و بەشێک لە کۆمپانیاکانی بانکی ئامادەکاریی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕکردن لە فڕۆکەخانەکان.


AM:10:55:14/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت