وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 6 ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2024 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه 23ی حوزه‌یران فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به ڕێكاره‌كانی پاره‌داركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ مانگی حوزه‌یران ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوا له یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن ده‌كات له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تێك نین، نوێنه‌ره ڕێگه‌پێدراوه‌كانیان بنێرن بۆ ته‌واوكردنی مه‌رجه‌كانی پاره‌داركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان، به له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبوون به‌و خشته‌ی داراییه‌ی مانگانه كاری پێده‌كرێت و جێبه‌جێكردنی هه‌موو پێداویستییه داراییه پێویسته‌كان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تا ئێستا مووچه‌ی مانگی ئایاری به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردراوه.
هه‌روه‌ك تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بۆ به‌غدا رانه‌گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لیسته‌كان ئاماده بكرێن و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن و دوای وردبینیكردن بڕیار له‌سه‌ر ناردنی موچه ده‌درێت.
AM:11:31:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 5644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت