نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان روویان له نزمبوونه‌وه كردووه به‌جۆرێك به‌راورد به رۆژی پێشتر، نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ 40 دۆلار كه‌میكردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 85 دۆلار و 24 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 85 دۆلار و 73 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 80 دۆلار و 73 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 33 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ نزمبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 320 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 360 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:20:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت