نرخی نه‌وت و زێر له بازاره‌كانی جیهان له به‌رزیدا مانه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان دوای ئه‌وه‌ی روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد، بۆ ئه‌مڕۆ نرخه‌كان سه‌قامگیرییه‌كیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌سه‌رو 82 دۆلاره‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 82 دۆلار و 27 سه‌نته.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 78 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هه‌رچی نرخی زێڕیشه یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 311 دۆلاره.
AM:09:34:14/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت