نرخی نه‌وت و زێڕ نزمبوونه‌وه
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 82 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئایاری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 46 سه‌نته.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 77 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵەی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوكات نرخی زێڕیش له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی نزمبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 372 دۆلار.
AM:08:20:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت