لەیەک کاتدا دوو بەناوبانگترین دووانە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا


دوو خوشکی دووانە لە وڵاتی ئەڵمانیا لە یەک کات و خولەکدا کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا، ئەم دوو خوشکە تەمەن 89 ساڵە پاش جەنگی دووەمی جیهانی بوون بە دوو کەسایەتی ناودار لە ئەوروپا.

ئەلیس و ئیلین کیسلەر دوو کەسایەتی ناوداری شانۆیی ئەڵمانی بوون و بەدرێژای ژیانیان بەیەکەوە بوون، بۆ یەک چرکەش لەیەکتر جیانەبونەتەوە، ماڵەکەیان لەناوچەی گروندوالد لە نزیک میونخ بووە.

All'asta gli abiti di scena di Alice ed Ellen Kessler | laRegione.ch

پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنیان تیمی پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی ڕوداوەکە و تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەبارەی ئەگەری کوشتنی ئەم دوو خوشکە بڵاونەکراوەتەوە و پۆلیس وردەکاری مردنەکەشیانی ئاشکرا نەکردووە.

ئەم دوو خانمە لە بیستەکانی تەمەنیانەوە لەسەر تەختی شانۆی لیدۆ لە پاریس سەرقاڵی نمایشن، بێجگە لەوەش سەماکارێکی ناوداری بالییە بوون، هەروەها هەتاکو تەمەنی 80 ساڵی کاری هونەریان کردووە و هەرگیز هاوسەرگیریان نەکردووە.

قصة التوأم كيسلر.. ستة عقود من الفن والرقص تنتهي برحيل متزامن

پاش خانەنشین بوونیان لەناوچەی گروندوالد لە باشوری میونخ ژیاون و وەسیەتیان کردووە لەناو یەک گۆڕدا بەخاک بسپێردێن .


PM:12:21:18/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت