عێراق لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەكانی لە پلەكانی كۆتاییدایە لە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد
وێستگهنیوز –
عێراق لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەكان لە پلەكانی كۆتاییدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی 86مینە، لەنێو 147 وڵاتدا لە پێوەری بەكارهێنانی زیرەكی دەستكردا.
پەیمانگای ئابووری زیرەكی دەستكردی سەر بە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لە پێوەری بڵاوبوونەوەی زیرەكی دەستكرد لەنێو دانیشتواندا لەوانەی لە تەمەنی كاركردندان، عێراق بەڕێژەی 10,3% پلەی 13ی بەدەستهێناوە، كە لە پلەكانی كۆتاییدایە لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەكان.
بەپێی راپۆرتەكە، ئیمارات پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە و قەتەر دووهەم و ئوردن سێهەم و دواتر لوبنان و سعودیا و كوەیت و لیبیا و میسر و تونس و جەزائیر و مەغریب و عێراق و سوریا و ئیریتیریا و سودان.
ئاماژەشی كردووە، لەسەر ئاستی جیهان ئیمارات لە پێشەنگی لیستەكەدایە و بە پلەی دووهەم سەنگافورا و سێهەم نەرویج و دواتر ئیسلەندا و فەرەنسا و عێراقیش پلەی 86ی گرتووە و كمبۆدیاش لە كۆتایی لیستەكەدایە.
AM:10:24:04/11/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت