بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل: ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەکەن

‌

وێستگەنیوز-


ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) ئامارێکی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە رایگەیاند، کە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران بەردەوامن، کە دەکرێت رێژەی لێدانە چڕەکان ماوەی هەفتەیەک بخایەنێت.


بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە، ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکە ئامانجەکانی بریتین لە سەرکردایەتییەکانی ئێران، کەرتی وزە و دامەزراوە هەستیارەکانی ئەو وڵاتە، هاوکات جەنەڕاڵ ئێیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، لەگەڵ ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئامادەکارییەکان و شێوازی جێبەجێکردنی هێرشە ئەگەرییەکانیان تاوتوێ کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، قەتەر لە هەوڵدایە بۆ قایلکردنی ئێران بە مەبەستی رێگەدان بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەردانیکردنی بنکە و دامەزراوەکانی، لە بەرامبەر سووککردنی هەندێک لە سزاکانی سەر تاران.


PM:09:53:28/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو