ژمارەی گیانلەدەستدانی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی ئیسپانیا بۆ 68 کەس بەرزبووەوە

‌

وێستگەنیوز-


دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا لە نزیک ناوچەی تۆلیدۆ لە هەرێمی کاستیا لا مانچا (150 کیلۆمەتر لە باشووری مەدرید)، بۆ 68 کەس و زیاتر لە 100 بریندار بەرزبوویەوە، کە باری تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی (کاستیا لا مانچا)، لە کۆی 68 گیانلەدەستدان، 44 کەسیان سەرنشینی شەمەندەفەری (ایریو) بوون و24 کەسەکەی دیکەشیان لە سەرنشینانی شەمەندەفەری (ئافی) بوون، هاوکات جەخت کراوەتەوە، زیاتر لە 100 کەس بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

لە لایەکی دیکەوە، تیمی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامن لە کارەکانیان، وە جووڵەی شەمەندەفەرە خێراکان لە نێوان مەدرید و ئەندەلوس تا کاتێکی نادیار راگیراوە.

لەلایەکی ترەوە، پیدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، لە کاتی بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوەدا، هەر کەمتەرخەمییەک لە لێکۆڵینەوەکاندا بسەلمێنرێت، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە،هەروەها دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا لە سبەینێ پێنجشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتییان لە وڵاتدا راگەیاند.


PM:10:28:28/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت