تره‌مپ: هه‌وڵی گۆڕینی رژێم له ئێران ناده‌ین
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هه‌وڵی گۆڕینی رژێم له ئێران نادات و پێی باشتره تاران و واشنتۆن بگه‌نه رێككه‌وتن.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئێستا نرخی نه‌وت له چاو پێش هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران نزمتره.
وتیشی: "هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر ئێران كه تا ئێستا جیهان بینیبێتی و تا ئێستا یه‌ك كه‌شتی نه‌یتوانیوه پێشێلی بكات".
باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌كرێت گه‌یاندنی وزه‌ی ئێران په‌ك بخرێت و هه‌موو ئه‌و وێستگه گه‌ورانه‌ی كاره‌با كه دروستیان كردووه، له‌ناوببرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێران بڕیاری داوه سازش بكات و ده‌بێت پابه‌ندبێت. یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئێران به‌ده‌ست ده‌هێنین و دوو بژارده‌یان هه‌یه، یان ئێران ڕێككه‌وتن ده‌كات، یان ئه‌مریكا ئه‌ركه‌كه ته‌واو ده‌كات و ئه‌وه‌ش قورس نابێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه سه‌رۆكی روسیا و ئۆكرانیا ده‌یانه‌وێت كۆتایی به جه‌نگ بهێنن و ئه‌وه‌ش ده‌كرێت و له كۆتایی جه‌نگی ئۆكرانیا نزیكبووینه‌ته‌وه.
PM:05:39:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت