موحسین رەزایی: ترەمپ بۆ جاری سێیەم خەریکە خیانەت لە دیپلۆماسی دەکات
وێستگەنیوز-
موحسین ڕەزایی، فەرماندەی
پێشووی سوپای پاسداران، دۆناڵد ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە بەردەوامبوونی گەمارۆی
دەریایی ئێران و هێنانەئارای "داواکاری گەلێک زۆر و لەڕادەبەدەر" لە
دانوستانەکاندا، "بۆ سێیەمین جار خیانەت لە دیپلۆماسی دەکات".
دوای ئەوەی موجتەبا
خامنەیی وەک جێگرەوەی باوکی، بوو بە سێیەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، میدیاکانی ئێران
ڕاپۆرتیان دا کە ناوبراو موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی وەک ڕاوێژکاری
سەربازیی خۆی دەستنیشان کردووە.
ڕەزایی لە پۆستێکدا لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، دۆناڵد ترامپ "زیاتر لە هەمیشە سەلماندی کە
پیاوی دانوستان نییە و بەدوای ئامانجی ترەوەیە".
بەرپرسانی ئێرانی چەندین
جار ڕەخنەیان لە ئەمریکا گرتووە کە هەم لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی 12 ڕۆژە و هەم لە سەرەتای شەڕی ئەم دواییەدا، لە ناوەڕاستی دانوستان
لەگەڵ ئێراندا دەستی داوەتە هێرشی سەربازیی و "خیانەتی لە دیپلۆماسی کردووە."
PM:01:47:30/05/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت