بەندکراوێکی دیکە لە ئێران لەسێدارە درا
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری
ئیسلامی، ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی یەکێکی دیکە لە خۆپیشاندەرانی مانگی ١ی
ئەمساڵ بە ناوی "عەباس ئەکبەری فەیزئابادی" جێبەجێ کراوە.
تۆڕی هەواڵی "میزان"،
سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئیدیعای کردووە کە عەباس ئەکبەری یەکێک لە "سەرکردە
چەکدارەکان"ی خۆپیشاندانەکان بووە لە شاری نایین، و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو ڕۆڵی
هەبووە لە هێرشکردنە سەر فەرمانداریی ئەم شارە و تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
بەرپرسانی دادوەریی کۆماری
ئیسلامی لە مانگەکانی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی نزیکەی ڕۆژانە دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی
سزای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی کە تۆمەتباریان دەکەن بە هاوکاریکردن
لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل. ئەم پڕۆسەیەی دوایی، نیگەرانی و ناڕەزایەتی زۆرێک لە
دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی لێکەوتووەتەوە.
چەند کاتژمێرێک پێش ڕاگەیاندنی
جێبەجێکردنی ئەم سزای لەسێدارەدانە، دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان
بۆ چوار کەس لە تۆمەتبارانی دۆسیەی کوژرانی ئەندامێکی بەسیج دەرچوە.
AM:09:10:25/05/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت