فەرماندەی سوپای پاکستان بەرەو تاران بەڕێکەوت


وێستگەنیوز-

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا دەوڵەتییەکانی پاکستان، فێڵد مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای ئەم وڵاتە ئەمڕۆ هەینی بەرەو تاران بەڕێکەوت.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێسی پاکستان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاندووە کە فێڵد مارشاڵ عاسم مونیر لەم سەردانە فەرمییەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا گفتوگۆ لەسەر "گفتوگۆکانی ئێستای نێوان ئێران و ئەمریکا، ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و بەرژەوەندییە دوولایەنەکانی تر" دەکات.

فەرماندەی سوپای پاکستان چل ڕۆژ لەمەوبەریش لە تاران بوو و لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف و ئەندامانی تیمی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا کۆبووەوە و گفتوگۆی کردبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزیری ناوخۆی پاکستان بۆ جاری دووەم لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا چووەتە تاران و سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا.

مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە واشنتۆن چاوەڕوانی بیستنی ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانەیە.


PM:05:46:22/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو